شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لە ئێستادا بەھۆی کاریگەری ئەو پاڵەپەستۆ نزمەی ڕویکردووەتە ھەرێمی کوردستان، شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، لە زۆربەی شوێنەکان ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ ھاووڵاتیان و شۆفێران دروستبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستانیش رایگەیاندوە، کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە چڕتر دەبێتەوە و کەشوھەوا بەناجێگیری دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
بەڕێوەبەراتییەکانی ھاتووچۆش داوا لە ھاووڵاتیان دەکەن، بەھۆی دروستبوونی ئاستەنگی ھاتووچۆ سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.



