بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو و کێشەی ئاوەڕۆی شارەکان ٣٠٠ پڕۆژە جێبەجێ دەکرێن
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"ئاری ئەحمەد" بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمساڵ ٣٠٠ پرۆژە لە سنووری ١٤ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و بەڕێوەبەرایەتییەکی ئاوەڕۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی و کێشەی ئاوەڕۆکان لە سەنتەری شار و قەزا و ناحییەکان جێبەجێ دەکرێن.
وتیشی، پلانی جێبەجێکردنی ١٠ پرۆژەی گەورە و ستراتیژی بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی لە ھەولێر و سلێمانی و چەمچەماڵ و قوشتەپە و خەبات و ھەریر و بەردەڕەش و چەند ناوچەیەکی تر دانراوە لەگەڵ جێبەجێکردنی ١٦ پرۆژەی ستراتیژی بۆ ئاوەڕۆی شارە گەورەکان و لە ئێستادا یەکێک لەو پرۆژانە لە ھەولێر تەندەرینی بۆ کراوە و لە ماوەکانی داھاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
روونیشیکردەوە ٣٠٠ پرۆژەکە ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێن و ٢٦ پرۆژەکەی تریش ئاراستەی حکومەت کراوە لەکاتی دابینکردنی بودجە دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.



