پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا گەشتیارانی زستانە روو لە ھەرێم بکەن
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ساڵانە بەھۆی بەفربارین و دیمەنی سەرنجڕاکێشی ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم، گەشتیاران لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەش روو لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و گەشتیاری زستانەش کاریگەری باشی لەسەر ئابووری ھەرێم و دوکانداران و ھاوڵاتیانیش دەبێت.
بە پێی ئاماری دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، لە ٩٥%ی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ھەرێم دەکەن، گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراقن و ھاتنی گەشتیاری بیانی لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھانیش کەمی کردووە. بەپێی ئامارەکە، ساڵی رابردووش زیاتر لە ٤ ملیۆن گەشتیار روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد.


