میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شارەکانی "سنە و کامێران و جوانڕۆ و پاوە و سەلاسی و باوەجانی و داڵاھۆ و ھەمەدان" بیستراوە، بەشێکی زۆری خەڵکیش ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و دڵەڕاوکێی لە نێو خەڵک دروست کردوو’، بەڵام ھێشتا دیار نییە ھۆکاری ئەو دەنگە چی بوون.
والی شاری "ئەسەد ئاباد" لە پارێزگای "ھەمەدان" رایگەیاندووە، دەنگێکی بەرز بیستراوە لە ئاسمانی ناوچەکە و ھیچ زانیارییەکیشیان سەبارەت بە تەقینەوە و ھەر رووداوێکی تر پێنەگەیشتووە، تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 
بەشێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن ئەو تەقینەوانەی بیستراون بۆ مانۆڕی سەربازی و تاقیکردنەوەی سیستمی دژی مووشەکی ھێزە چەکدارەکانی ئێران دەگەڕێتەوە.