١٠ی ئاداری ٢٠٢٢ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران بەڕێوەدەچێت
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی نائاساییدا کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەرانی کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا ئەندامانی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ ئاداری ٢٠٢٢ دیاریکرد بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەران.
ھەروەھا پارێزەری ڕاوێژکار "سادق عەبدولڕەحمان" وەک ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ھەڵبژێردرا.


