بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە بوونی ڕووداوێکی سوتانی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی دوکان - ڕانیە ، دوای چوونی ھێزەکان دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلێک بە تەواوەتی سوتاوە و شۆفێرەکەی بە ناوێکی خوازراوەوە خۆی وەک پێشمەرگە ناساندووە و سێ کەسی تریش لە شوێنی ڕووداوەکە ٥ ملیۆن و ٧٩٤ ھەزار دیناری عێراقی و ٣٢٠ دۆلار و ٥٠ یۆرۆیان لە ڕێبوارانی ئەو شەقامە بۆ کۆکردووەتەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی گومانیان لە ڕووداوەکە پۆلیسی خەلەکان لێکۆڵینەوەی وردیانکرد و دەرکەوت خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوی قەزای ئاکرێیە و پێشمەرگە نییە و بە ناو و پۆشاکی پێشمەرگەوە ئەو کارەی کردووە، ئەو کەسانەشی کە پارەکەیان بۆ کۆکردووەتەوە شەریکی تاوانەکەی بوون و ئۆتۆمبێلەکەش بە نرخێکی ھەرزان کڕیوویانە و خۆیان سوتاندوویانە.


ڕاشیگەیاند، ئەو باندە دانیان بەوەشدا ناوە کە چەند جارێک ئەو تاوانەیان لە بەحرکە و سەنگەسەر و چەند پارێزگایەکی تر ئەنجامداوە.