چەند لیوایەکی تری پێشمەرگە بە سیستمی چەکی بانکی مووچە وەردەگرن
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، گۆڕینی شێوازی وەرگرتنی مووچەی پێشمەرگە لە سیستمی کاشەوە بۆ سیستمی چەکی بانکی بەردەوامە و ئەمڕۆ بڕیاردرا لە مانگەکانی داھاتووەوە چەند لیوایەکی تری پیادە بە سیستمی چەکی بانکی مووچەکانیان لە ڕێگەی بانکەوە وەربگرن.
لە ماوەی ڕابردوودا لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، چەند لیوایەکی سەر بە ئەو وەزارەتە خرانە سەر سیستمی ئەلیکترۆنی و مانگانە لە ڕێگەی بانکەوە مووچەیان وەرگرت.