ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، باران بارینەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئاو لە چەند گەڕەکێک کۆبوەتەوە ھەموو تیمەکان لە ئامادەباشیدان.

وتیشی، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە دوای نیوەڕۆ باران بارین بەردەوام دەبێت و لە درەنگانێکی شەو باران بارین زیاد دەکات سبەینێش باران بارین بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی و ھاتووچۆ و ئاسایش و پێشمەرگە و تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ھاوڵاتیان لە ھەر شوێنێک دووچاری گرفت بوون دەتوانن پەیوەندی بە تیمەکانەوە بکەن.


ئومێد خۆشناو داوایکرد ھاووڵاتیان ھاوکار بن و نەبنە ھۆکاری دروستبوونی قەرەباڵغی.


پارێزگاری ھەولێر رونیشکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی نەیانتوانیوە بچنە سەر کارەکانیان بە نەھاتوو ئەژمارناکرێن.


ئاشکراشیکرد، ھێڵی کارەبای نێوان ھەولێر_سلێمانی پچڕاوە.