بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی، رۆژی چوار شەممە سێ ملیۆن و ٣٩٥ ھەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە جیھاندا تۆمار کراوە، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە رۆژی سێشەممە کە ژمارەی توشبووان یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بووە، ئێجگار زیادیکردوە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی .


ھەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی جیھانیی، حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا زیادیکردوە و تەنھا رۆژی چوارشەممە حەوت ھەزار و ٧٣٥ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا رۆژی سێشەممە ژمارەکە پێنج ھەزار و ١٥٠ بووە .


کۆی گشتی ژمارەی توشبوانی کۆرۆناش لە جیھاندا گەیشتووەتە ٣١٣ ملیۆن کەس کە لەو ژمارەیە پێنج ملیۆن و ٥٠١ ھەزاریان گیانیان لەدەستداوە .