لە خوێندنگەکانی ھەولێر کرا بە پشوو
کوردسات نیوز
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی بارانی بەخوڕەوە ئەمڕۆ لە خوێندنگەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر، جگە لە ئیدارەی سۆران پشوو دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێریش رایگەیاندووە، بڕیاردرا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەولێر جگە سۆران ئەنجام نەدرێن.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە ھەولێر رایگەیاند، بەھۆی باران بارینەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ لە چەند شەقامێکی ھەولێر دروست بووە و لە گەڕەکەکانی زانایان و شاوێس و شۆڕش لە ھەولێر ئاستەنگی ھاتووچۆ دروست بووە.