عامر شوانی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ھێزەکانی نەھێشتنی تاوان لەکەرکوک تاوانێکی کوشتنیان لەگەرەکی راپەرینی شاری کەرکوک ئاشکرا کردوە و ئەنجامدەرەکەشیان دەستگیرکردوە.


وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک راشیگەیاند، ھەفتەی رابردوو حاڵەتێکی کوشتن لەنێو گەرەکی راپەرینی شاری کەرکوک  ئەنجامدراوە و ھێزەکانیان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەرووداوەکە کردوە.


عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن ھاوڵاتیانەوە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لەو روداوە پێکھێناوە و توانیویانە لەماوەیەکی کورتدا ئەنجامدەری تاوانە بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن کەخزمی کوژراوەکەیە.


وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک راشیگەیاند، ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە خەسووی کەسە کوژراوەکەیە.

 


رونی کردەوە، رووداوەکە بەو ھۆیە روویداوە کێشەی خێزانی لەنێوان زاواکە و ماڵی خەسویدا ھەبوە و خەسۆکە فرسەتی ھێناوە زاواکەی بەفیشەک لەماڵەکەیاندا کوشتوە و دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کەتاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.کەسی کوژراو و تاوانبارەکەش لەپێکھاتەی عەرەبن.