نوسینگەی بایۆمەتری لە بانکی باواجی قەزای کۆیە کرایەوە
کوردسات نیوز
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"تارق حەیدەری"قائیمقامی قەزای کۆیە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کردنەوەی نوسینگەی بایۆمەتری بۆ قەزای کۆیە بەکارێکی گرنگە، چونکە پێشتر دەبوایە ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی کۆیە لەکاتی ھەبوونی گرفتێکدا سەردانی پارێزگای ھەولێریان بکردایە، بەڵام بەکردنەوەی نوسینگەی بایۆمەتری لە قەزاکە ئەو گرفتانە چارەسەرکران و لەمەودوا دەتواندرێتن ھەر گرفتیک لە بایۆمەتریدا ھەبێت لە نوسینگەی کۆیە چارەسەری بکەن.



