وەزارەتی خوێندنی باڵا مەودای خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی فراوان دەکات
کوردسات نیوز
١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانداو، بە فەرمانێکی وەزاری دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری، بە ژمارە ٣١٧ کە لە رۆژی ٦ ی ئەم مانگە بەمەبەستی فراوانکردنی مەودای خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) دەرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریاردراوە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) لە ھەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت و ئەمساڵ وەرگرتنی پرۆپۆزەڵی کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی پیشەیی (TVET) لە پێشینەی کارەکانی وەزارەت دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ھەرکەسێک خوازیارە دەتوانێت لە رۆژی ١٠ ی ئەم مانگە تا ١٠ ی شوبات پرۆپۆزەڵەکانیان پێشکەش بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رونکردوەتەوە، ئامانج لەم بریارەش بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی شارەزاو کارامە و بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری کوردستانە .