فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دواین ھەنگاوەکانی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێم، بۆ پێکھێنانی ھێزی ھاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە دەکات، تاوتوێی ئامادەکارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە دواین بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە ھەرێم و دەرەنجامی کاری تیمی ھاوبەشی ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان دەکات.