شەوی رابردوو، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە چڕی دەستیان بە بۆردومانکردنی چەند گوندێکی رۆژئاڤای کوردستان کرد، بە پێی زانیارییەکان سوپای تورکیا بە مووشەک گوندێکی لە خۆرھەڵاتی کۆبانێ بۆردومان کردووە و لە دەوروبەری گرێ سپییش، سێ گوندی بە تۆپ و مووشەک کردووەتە ئامانج، ھاوکات لە خۆرھەڵاتی عەین عیساش، چەند گوندێک و رێگەی نێودەوڵەتیی "ئێم فۆڕ"، بە چڕی کەوتوونەتە بەر بۆردومانی تۆپخانەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، بەڵام تائێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی ئاماری زیانەکانی بۆردومانەکانی تورکیاوە ئاشکرا نەکراوە.