دەقی ڕاگەیەنراوەکە :
بۆ ھەر پرسێکی  ناوخۆیی و نیشتمانیی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاڕاستەی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ھەبێت، و بەتایبەتی  پرسی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئیتحادی لەعێراق، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین  کە تەنھا  لێدوان  و ڕاگەیاندراوە کانی  وتەبێژی ڕەسمی    گوزارشت  لە سیاسەتی   ڕەسمی و دروستی  یەکێتیی  نیشتمانیی  کوردستان  دەکات  .