باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی کاریگەریی ئەو نزممە پاڵەپەستۆیەی کە لەسەر ھەرێم دروستبووە، لە ڕۆژی پێنجشەمەوە تا ڕۆژی دووشەمممەی داھاتوو باران بارین بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی ترەوە کەشناسی بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران بارین لە قەزای بەرزنجە بووە و زیاتر لە ٢٩ ملیم باران باریوە.
ھەر بەھۆی ئەو پێشبنینی و گۆڕانکارییانەی کە لە ڕەوشی کەشوھەوا دێتە ئاراوە، عەمار جەبر خەلیل پارێزگاری سەلاحەدین بڕیاریدا رٍۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت و خوێندنگەکان ڕابگیرێت و، قەدەغەی ھاتووچۆی دیاریکراویش جێبەجێ بکرێت.