شەوی ڕابردوو پێنج بومەلەرزە سلێمانی و دەوروبەریان ھەژاند
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەعات ٩ و ٢٩ خولەکی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ و بە قوڵایی ٧٢ کیلۆمەتر سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەری ھەژاند.
دواتریش چوار بومەلەرزەی تر بە گوڕ و قوڵایی جیاواز سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەری ھەژاند.
بە پێی زانیارییەکان بومەلەرزەکان ھیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانی بە خانووی بەشێک لە ھاوڵاتیان گەیاندووە.