فراکسیۆنی یەکێتی: بە سیاسەتی سەرۆک مام جەلال داکۆکی لە مافی گەلی کورد دەکەین
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتیی لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەن و جەخت دەکەنەوە پێویستە ھەموو لایەنە کوردییەکان لە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران یەکڕیز و یەکدەنگبن بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان و ھەوڵبدەن لەم خولەدا ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت.


