هەرێم كەمال ئاغا: یەكێتی و پارتی رێككەوتن جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پارتی بێت
کوردسات نیوز
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"هەرێم كەمال ئاغا" لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لایەنەكانی سونە رێككەوتوون كە "محەمەد حەلبوسی" كاندید بێت بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنەكانی كوردیش رێككەوتوون پارتی جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران دابنێت، بەڵام شیعەكان تا ئێستا رێكنەكەوتوون جێگری یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەران دابنێن و بەو هۆیەوە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخراوە. راشیگەیاند، كێشە لەناو لایەنەكانی شیعە هەیە و ئەگەر كورد ببێت بە لایەنگری بەرەیەكیان ئەوا زیانی بۆ داهاتووی پڕۆسەی سیاسی و بۆ هەرێمی كوردستانیش دەبێت.