حکومەتی ھەرێم بڕیاریدا گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو بڕیارەش ناڕەزایی ھاووڵاتیان و پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکانی ھاوردەی ئۆتۆمبێلی لێکەوتەوە و رایانگەیاند، ئەو بڕیارە زیانی زیاترە لە سود. بۆ ئەو مەبەستەش پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر پێشنیاریان بۆ وەزارەتی ناوخۆ کردووە کارکردن بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێل تاوەکو ١ی ئاداری ئەمساڵ رابگیرێت بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت.