سارا شائابادی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، بە داخەوە کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری ئۆمیکرون گەیشتووەتە کرماشان و تا ئێستا ١٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەوەی ڕێگە لە خێرا بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بگرن، پێویستە ھاووڵاتیانی کرماشان پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن.


پێشتریش چەند حاڵەتێکی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە پارێزگاکانی سنە و ورمێ لە خۆرھەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە.