لە سۆران کەسێک بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی ناو شاری سۆران کەسێک بە پارەی ساختەی جۆری ٢٥ ھەزار دیناری دەستگیرکراوە، کە لە ناوبازاڕ ساغیکردووەتەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەو کەسە لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیەیە.
لە ئێستاشدا بە پێی لێکۆڵینەوەکان دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بڕێک پارەی جۆری ٢٥ ھەزار دیناری لە ناوبازاڕ بۆ کڕینی کەلوپەل و پێداویستی ساغکردووەتەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری ئێشکگریش بە پێی مادەی ٢٨٩ لە یاسای سزادان بەند کراوە.