پڕۆسەی دابینکردنی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامە
کوردسات نیوز
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاندوە، تا مانگێک پێش ئێستا و بە پێی ڕێنماییەکان دوو ژەمی ڤاکسین دەدرا بە ھاووڵاتیان، بەھەر سێ جۆری ڤاکسینەوە کە لە ھەرێمی کوردستان لە ١٨٠ سەنتەری لێدانی ڤاکسین و لە ڕێگەی ٤٥ تیمی گەڕۆکەوە بەردەستە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تائێستا دوو ملیۆن و ٨٢٠ ھەزار و ٥٠٩ ژەمە ڤاکسین گەیشتووەتە ھەرێم، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٨١٢ ھەزار و ٦٢٧ ژەم بەکارھاتووە، بەوەش ٧٠%ی ڤاکسین بەکارھاتووە، لەئێستاشدا ٩٢٦ ھەزار و ٧٢١ ژەم ڤاکسین بە ھەرسێ جۆرەکەیەوە لە سەنتەرەکان بەردەستە و پڕۆسەی دابینکردنی ڤاکسینیش بەردەوامە.
جەختی لەوەشکردۆتەوە،بۆ ژەمی یەکەم ملیۆنێک و ٧٩ ھەزار و ٧٣٧ ژەمە ڤاکسین و بۆ ژەمی دووەم ٨١١ ھەزار و ٩٦ ژەمە ڤاکسین بەکار ھاتووە، ماوەی مانگێکیش دەبێت بە پێی ڕێنماییەکان ژەمی سێیەم دەدەن بە ھاووڵاتیان.