بێھروز ئیخوان جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، بۆ یەکەمجار حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری ئۆمیکرۆن لە پارێزگای سنە تۆمارکراوە.


وتیشی، توشبووەکە خەڵکی شاری سنەیە کە باری تەندروستی جێگیرە و لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ کەرەنتینە کراون.


ئیخوان داواشی لە دانیشتووانی سنە کرد، پەلەبکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەکارھێنانی ماسک و رێنماییە تەندروستییەکانیش بەجددی وەربگرن.


پێشتریش لە پارێزگای ورمێ حاڵەتێکی توشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە.