کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی: گەشتکردن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە پێویستی بە ڤیزا نییە
کوردسات نیوز
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تەواوی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، تەنھا بە کارتی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە ١٥ ڕۆژ بەسەر ژەمی دووەمدا تیپەڕ بووبێت و ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی "پی سی ئاڕ" بە ماوەی ٩٦ سەعات و بە بێ ئەوەی پێویست بکات ڤیزا وەربگرن، دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە سەردانی ئێران بکەن.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو مۆرەی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین لە پاسپۆرتەکە دەدرێت بە مانای وەرگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ مانەوە لە ئێران.