دەزگای لوتکە راگەیەنراوێکی سەبارەت بە رووداوەکانی دەریای ئیجە بڵاوکردەوە
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە روداوەکەی ٢١ی ١٢ دا لە نزیک دورگەی (سانتۆرینی) یۆنان ٢٣ کۆچبەری کورد بێسەروشوێن بون و ٧ کۆچبەریش رزگارکراوە، کە ٤ کەسیان لە بنکەی پۆلیسی یۆنان ماونەتەوە و منداڵێکیش لە ژێر سەرپەرشتی خێزانێکی یۆنانیدایە و ٢ کۆچبەریش ئازادکراون.
لە روداوەکەی( ٢٣ی ١٢)شدا لە نزیک یۆنان تەرمی ٩ کۆچبەری کوردی ھەرێم دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ ئەسینا، ٥٧ کۆچبەریش رزگارکراون، لیژنەیەکیش لە باڵیۆزخانەی عێراق پێکھێنراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو ٥٧ کۆچبەرە بکەن.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، ھەموو ھەوڵیکیان خستۆتەکار بۆ ئەوەی تەرمی ھیچ کۆچبەرێکی کورد لە یۆنان بەخاک نەسپێردرێت و بیانگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆیان.