فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومان دەكەن
کوردسات نیوز
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
قایمقامی قەزای ماوەت وتیشی، دانیشتوان و خەڵکی گوندەکان سەلامەتن، بەڵام بۆردومانەکەی تورکیا ترس دڵەراوکێی لە سنورەکە دروستکردووە.
کوردسات نیوز
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە مانگی تەمموزدا ژمارەی مایەپووچ بوونی ئەو کۆمپانیایانەی لە ئەڵمانیا تۆمارکراون، بە بەرزترین رێژە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە دێت.
فەرمانگەی ئاماری ئەڵمانیای فیدراڵ رایگەیاند، دادگا ناوخۆییەکان لە مانگی تەمموزدا لە چاو ساڵی رابردوودا بە ڕێژەی 19.2% زیادبوونی حاڵەتە نوێیەکانی مایەپووچ بوونیان تۆمارکردووە.
بەپێی داتاکانی فەرمانگەکە، زۆرجار مایەپووچ بونەکان دوای سێ مانگ لە بەرواری تۆمارکردنیانەوە تۆمار کراون، بەجۆرێک ساڵی رابردوو 21 هەزار و 812 حاڵەت تۆمارکراون، کە بەرزترین ژمارەیە لە ساڵی 2015وە، بەتەنها لە مانگی ئایاری 2025دا زیاتر لە دوو هەزار دۆسییەی مایەپووچ بوون تۆمارکراوە.
زیادبوونی مایەپووچ بوونەکان، دوای کۆتایی هاتنی پاڵپشتی حکومەت دێت لە سەردەمی پەتای کۆڤید-19وە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی وزە و زیادەڕەوی لە بیرۆکراسی و نادڵنیایی سیاسیدا بارگرانی زیاتر بۆ بازرگانییەکان دروست دەکات.
هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە گوندی پریس هەشت کەس برینداربوون و لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری "مارسیدس" لە گوندی پریس لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و حەوت سەرنشین برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراون، لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی حاکم قادر حەمەجانی کرد و لەمیانی دیدارێکدا راگەیاند، "هەمیشە ئێمە بە چاوی رێز و بەهاوە لە پێگەی هەموو تێکۆشەرەکانمان دەڕوانین".
لەو سەردانە کە قوباد تاڵەبانی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ یاوەریی بافڵ جەلال تاڵەبانییان کرد، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی رۆڵی حاکم قادر حەمەجان و مێژووی سەربەرزی بنەماڵەکەیانی لە خەباتی گەلی کورددا کرد، کە وەک یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی بەشێکە لە شانازییەکان.
هاوکات لە سەردانەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "هەمیشە ئێمە بە چاوی رێز و بەهاوە لە پێگەی هەموو تێکۆشەرەکانمان دەڕوانین کە بەشێکن لە مێژووی درەوشاوەی شۆڕشی نوێ".