کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ئیمزای لەسەر یاسای بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کردووە کە بڕەکەی ٧٧٠ ملیار دۆلارە و بڕی ٣٤٥ ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاریکردن و پڕچەککردنی ھێزی ئەمنی عێراق تۆمارکراوە، کە ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە و پڕچەککردن و دابین کردنی مووچەکانیانە. 


بە پێی ڕاپۆرتی پڕۆژە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پشکی شێری ھاوکارییەکانی ئەمریکا پێشکەشی پێشمەرگە دەکرێت. ھەر لەو ڕاپۆرتەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ھێزی پێشمەرگە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەشێکی سەرەکین لە ھێزی ئەمنی عێراق.