مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" لە تویتەر رایگەیاند، لەو ھێرشەی تورکیا کە لە یەکێک لە ماڵەکانی کۆبانیدا و بارەگای رێکخراوێکی لاوانی کردە ئامانج، بەھۆیەوە پێنج کەس کوژران و چوار کەسی تریش بریندار بوون، ئەو ھێرشە بەردەوامی ھەڵسوکەوتی داگیرکارییە و سەلماندی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ پرسی کورد لە سوریا چۆنە. 


وتیشی، بەردەوامی ھێرشەکان لێدانە لە ئاسایش و ئارامی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کار بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا بکات چونکە ھاوڵاتیانی مەدەنی بە ئامانج گرتووە. 


شەوی ٢٥ی ئەم مانگە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بارەگای رێکخراوی لاوانی شۆڕشگێڕی لە شاری کۆبانێ بۆردومانکرد و بەھۆیەوە ٩ کەس بوونە قوربانی.
گەڕا.