مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکاری فاتیحی حەمەڕەش دەکات
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیحی حەمەڕەش، لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی ھەڤاڵ و فەرماندەی تێکۆشەر کاک فاتیح کە تاکو دوا ساتی تەمەنی لەپێناوی کوردایەتیدا خەباتی کرد.
کۆچی دوایی ئەم ھەڤاڵەمان کە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا دوا ساتی تەمەنی بە پێشمەرگایەتی شاخ و ئەفسەریی لەنێو سوپای یەکگرتوو و فەرماندەیی دوکان و دواتر ھێزەکانی ئاسایش و لێپرسراوی ناوەندی کەرکوکی مەکتەبی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو لە خزمەتکردن ئەم کۆچەی خەسارەتێک بو لە ھەموان و ڕۆحی کاک فاتیحی حەمەڕەش چوە لای شەھیدان عەریف مەجید و نازمی حەمەی سڵێمان و لیوا شێرکۆ و کاک فاتیح شوانی و شەھید لەتیفی برایی و شەھید ئاسۆی کوڕی و گشت شەھیدەکانی تری گوندی بنەی ڕەمزی گیانفیدای شوان.
جارێکی تر وێڕای سەبوری بەخشین بۆ ئێوەی بەڕێز، لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی کاک فاتیح بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان