ئەو ١٦ کۆچبەرەی لە کەناڵی ئینگلیز خنکان لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
قوربانییەکان خەڵکی ئیدارەکانی راپەڕین و سۆران و زاخۆ و قەزای دەربەندیخان و شاری ھەولێرن.
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
قوربانییەکان خەڵکی ئیدارەکانی راپەڕین و سۆران و زاخۆ و قەزای دەربەندیخان و شاری ھەولێرن.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە عەبدولعەزیز کوڕی خالید شەمەری باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودییە لە عیراق کرد و جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندیی برایەتی و هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان کرا.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەشی نێوان عیراق و شانشینی عەرەبستانی سعودییە و چالاککردنی پەیوەندی و هەماهەنگی لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکانی جێی بایەخی هەردولا بە مەبەستی هێنانەدی ویستی هەردوو گەلی برا بۆ گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی و دامەزراندنی بناغەکانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی عەرەبستانی سعوودییە پەرۆشی شانشینی عەرەبستانی سعودی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی هاریکاری لەگەڵ عیراق لە ئاستە جیاجیاکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بکات، ئاماژەشیکرد بە قووڵی و مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەشداری راستەوخۆی ئەمریکا لە هێرشەکەی ئیسرائیل بە کردەوە، هیچ بوارێکی بۆ متمانە نەهێشتەوە.
هاوکات مەجید تەخت رەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و ئەندامی شاندی دانوستانکار، ئاماژەی بە ئەگەری کەمکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکان کرد لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا.
دەشڵێت، "تاران دەتوانێت لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و قازانجی هاوبەشدا کاربکات، لەسەر کاتی دیاریکراو بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئاشتیانەلە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان".
بەڵام رەوانچی ئاستی پیتاندنەکەی دیارینەکردووە کە ئێران دەتوانێت کەمیبکاتەوە وتیشی، داواکاری واشنتۆن بۆ راگرتنی تەواوەتی پیتاندن دەبێتە هۆی شکستی هەر رێککەوتنێک.
کەناڵەکانی پەیوەندیکردن کراوەن
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەدا، کەناڵەکانی پەیوەندیکردن لە رێگەی نێوەندگیرێکەوە بە کراوەیی ماونەتەوە، بەڵام وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی دیاری نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەقائی باسی لەوەشکردووە، “متمانەمان بە ئیدارەی ئەمریکا نییە تەنانەت لە کاتی دانوستانیش متمانەمان پێیان نییە".
وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، ئیدانەی رووداوەكەی نەخۆشخانەی سوەیدا دەكەن و ئەوانەی تێوەگلاون سزا دەدرێن.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئیدانەی رووداوی كوشتنی كارمەندانی تەندروستی دەكەن كە لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای سوەیدا روویداوە و لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بەردەوامە و ئەوانەی تێوەگلاون بە سزای خۆیان دەگەن بەبێ لەبەرچاوگرتنی لایەنگرییان بۆ هەر لایەنێك.
دەشڵێت، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری ئاسایش، سەرپەرشتی لێكۆڵینەوەكە دەكات بە ئامانجی دەستگیركردنی تاوانبارەكان لە زووترین كاتدا.
ئەوەش لەكاتێكدایە، روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ گرتە ڤیدیۆییەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا تەقە لە كارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەكی پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا دەكرێت و تەرمی دەیان كارمەند لەسەر زەوی كەوتووە.