چەند رێنماییەک بۆ رۆژانی پشووی سەری ساڵ لە وەزارەتی تەندروستییەوە
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
دەقی راگەیەندراوەکە...
ئامادەکاریەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆژانی پشووی جەژنی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٢ لە ھەرێمی کوردستان.
بەبۆنەی سەری ساڵی زاینینی و جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پیرۆزبایی لە کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و پزیشکان و پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی و سەرجەم ھاووڵاتیان دەکەین، ھیواخوازین ساڵی ئایندە ببێتە ساڵی خۆشگوزەرانی و ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازین.
ھاووڵاتیانی بەڕێز و دام و دەزگاکانی تەندروستی ئاگاداردەکەینەوە کەوا ڕۆژانی پشووی فەرمی ھەمان ڕۆژانی پشووی ڕاگەیاندراوە کە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (٢٥/١٢/٢٠٢١) دەست پێ دەکات تاکوو (٢/١/٢٠٢٢) کە یەکەم ڕۆژی دەوام دەبێت بۆ ئەم مەبەستە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستیەکان رادەسپێرێت کە تەنھا ئێشکگری دەبێت بۆ کارئاسانی ھاووڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی بەپێ ی ئەم رینماییانەی خوارەوە:.
١- پابەندبوون بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لە قەرەبالغی و بایەخدان بە پاکوخاوێنی تاک بەتایبەت دەست شوشتن.
٢- پابەندبووون بە وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن ھاووڵاتیان لە سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین .
٣- لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم سەنتەرەکانی وەرگرتنی ڤاکسین کراوە دەبێ بۆ پێشوازی لەو ھاووڵاتیانەی کە مەبەستیانە ڤاکسین وەربگرن.
٤- فریاکەوتنەکان (٢٤) کاتژمێرکراوە دەبن بەشێوەی ئێشکگری.
٥- دەوامی نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
٦- نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن لە ڕۆژانی پشوو.
٧- ڕاوێژکارییە (٢٤) کاتژمێرییەکان کراوە دەبن بە پێ ی خشتەی دەوامکردنیان لە لایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
٨- سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە بەردەوام کراوە دەبێت بەشێوەی ئێشکگری کە لەلایەن بەڕێوەبەرایتیە گشتیەکان دیاری دەکرێت.
٩- تیمەکانی فریاگوزاری و ھێلی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرک و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە بەھۆی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
١٠- لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
١١- تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازرەوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.
١٢- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوەرەکان لە کەمپەکان بەردەوم دەبێت.
١٣- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێ ی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری لە ڕۆژانی پشوودا.
١٤- ھێلەکانی مۆبایلی بەڕێوەبەر و بەپرس و وەرگری بەشەکان کراوە دەبن و وەڵامی پەیوەندیەکان دەدرێنەوە لە ڕۆژانی پشوو.
١٥- لێژنەکانی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکان و نەخۆشخانەکان بەردەوام دەبن بۆ بەدواداچوونی دەوامی نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستیەکان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کورستان
٢٣ دیسێمبەر ٢٠٢١