بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) و ساڵی نوێی زاینییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک ‌و برا مەسیحییەکانی سلێمانی ‌و ھەرێمی کوردستان ‌و عیراق و جیھان دەکەم، ھیوادارم ٢٠٢٢ ساڵی ئاشتی و خۆشی و کۆتاییھاتنی کێشە و نەھامەتییەکان بێت بۆ گەلەکەمان.


مەسیحییەکان لە کوردستان پێکھاتەیەکی گرنگن ‌و بەشداری سەرەکین لە بزووتنەوەی سیاسی ‌و کۆمەڵایەتی ‌و ئایینیی کۆمەڵگەی کوردیدا، بەشێکن لە ڕابردوو و ئێستا و ئایندەمان، ھەمیشە شانازیی پێوە دەکەین.


پرەنسیپەکانی لێبوردەیی ‌و خۆشەویستی و برایەتی، پەیام و مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە چەسپاندنی زیاتری برایەتی ‌و پێکەوەژیان لە نێوان پەیڕەوانی سەرجەم ئایین ‌و ئاینزاکان لە کوردستاندا.

ھەر لە خۆشیی و بەختەوەریی و ئاشتیدا بن.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)