بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکان کرد
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
خوشک و برا مەسیحییەکانم لە تەواوی جیھان، عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، بە ئومێدم جەژنی ئەمساڵتان بە شادیی، ئاشتەوایی و پێکەوەیی بەسەربەرن.
لەم بۆنە مەزنەدا، جەخت لە پاراستنی فەرھەنگی جوانی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی ئاینەکانی کوردستان دەکەم. لەھەمان کاتدا بە ئەرکی سەرشانی ھەمووانی دەزانم کە پارێزگاری لە سەرجەم مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکانمان بکەین و وەک پێکھاتەیەکی دێرینی ئەم خاک و نەتەوەیە شانازییان پێوە بکەین.
ئومێد دەکەم جەژنی ئەمساڵتان جەژنی کۆتایی سەختییەکان بێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانی ھەمیشەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا ھێنابێت.
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.