دەقی پەیامەکە : 
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) و جەژنەکانی ساڵی نوێی زاینییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا مەسیحییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق وجیھان دەکەم و ھیوای تەندروستی باش و بەدیھێنانی ھەموو ئاواتەکانتان بۆ دەخوازم. 
خوای گەورە ئەم جەژنە بەخێر و خۆشی و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان بکەوێتەوە و ساڵی ٢٠٢٢ ساڵی ئاشتی و ئارامی و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بێت. 
لەم بۆنەیەدا گرنگی پێکەوەژیانی برایانە و لێبوردەیی ئایینی و پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتەکان دووپات دەکەینەوە.