بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی سەبارەت بەھەواڵی  ئازادکردنی تۆمەتبارانی کێشەی یەکێک لە خویندنگەکانی ناو شاری سلێمانی کە لەلایەن ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەستگیرکران و پاش ڕاگرتنیان بەپێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادان و دواتر لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر ئازادکران بە بارمتەی یاسایی .
بەڵام بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین لەبەر ئەوەی تۆمەتباران سەربازن و بەجل و بەرگ و چەکی سەربازی یەوە ھەستاون بە ھەڵکوتانە سەر خوێندنگەیەک و لێدانی خویندکارێک وباوکی خوێندکارەکە، لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە  لەسەر فەرمانی ئەنجومەنی  لێکۆلینەوەی وەزارەتی پێشمەرگە فەرماندەیی ھێزەکانی (٧٠ ) لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەڕاگیراوی ماونەتەوە بە مەبەستی ڕادەست کردنیان بە یەکەی سەربازی ھێزەکانی (٧٠)  و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و سزادانیان بە پێی یاسای سەربازی بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنیەکان بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بەکار نەھێنێت .