مەکتەبی سیاسیی یەکێتی راشیگەیاندوە،  ئەمڕۆ کە ئێوە و جیھانی کریستیانەکان ئەم  یادە مەزنە بەرز و پیرۆز دەکەن، وێڕای  ئەو ھەڕەشانەی ساڵانی  رابردوو لەناوچەکانی نەینەوا و ناوەڕاست و باشووری عێراق لەسەر ژیانی خوشک و برا مەسیحیەکانی ترتان ھەبوو، بەڵام  خۆشحاڵن بەوەی کە بەشێکی زۆری ئەو ئاوارە و لێقەوماوانەی لەگەڵ ئێوەدا لە ناوچەکانی  ھەرێمی  کوردستان ئامێزیان بۆ  کراوەتەوە و ژیانیان  دەستپێکردۆتەوە ، بەسووربوونتان لەسەر گیانی پێکەوەیی لەگەڵ خوشک  و برا مسوڵمان  و  ئاینزاکانی  تردا  بەردەوام بوون  لەسەر  کار و  خزمەتکردن و ئەمەش  وێنەیەکی جوانی بە کوردستان بەخشیووە  کە ئەم ناوچەیە  نیشتیمانی  فرەیی و پێکەوەییە.
 ئاماژەی بەوەشداوە، وەکو  مەکتەبی  سیاسی ی.ن.ک لە سۆنگەی  باوەڕبوونیان  بەئازادییە ئاینیەکان ، پشتگیریی  خۆمانتان  بۆ  دووپاتدەکەینەوە کە پارێزەری گشت مافەکانتان  دەبن،  تاوەکو پێکەوە  بەجیاوازیی  بیروڕا و  ئایینیانەوە   بەردەوام  بن  لە خزمەتکردنی  ئەم  نیشتیمانە بۆ برەودان  بە  ژیانێکی  باشتر  و ئارامتر  بۆ  ھەموان .