وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح - ئ ف ع - ر ا  م - ب ا ج - ئ ش ع )  و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادان ڕاگیران و بە پێی تایبەتمەندی ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ٣ کران.


ھێزەکانمان ھەموو ھەوڵێک دەدەن لە ‌پێناو بنبڕکردنی ئەو دیاردانە و لە کەسیش قبوڵ ناکرێت ئارامی شار بە ‌جۆرێک لە جۆرەکان تێکبدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢١/١٢/٢٤