بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی  بڵاویکردەوە،  بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و بونی تەمومژ ئاستی بینین لەسەر ڕێگەی گۆیژە و سنوری ناوچەی شارباژێر تا ڕادەیەکی زۆر کەمبووەتەوە.


داواشی  لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کردووە، خێراییان کەم بکەنەوە ‌و بە کاری زۆر پێویست نەبێت ڕوونەکە ئەو ناوچانە تا ئاساییبوونەوەی کەشوھەوا.