بابەک قارەمانی سەرۆکی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و ڕێگەوبانی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند، لە شارەکانی ورمێ و شنۆ و پیرانشار و مھاباد و خۆی و سەڵماس بەفرێکی زۆر باریوە و ڕێگەی ٧٦ گوندی ئەو شارانە داخراوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کێشەی ھاتوچۆ لە جادەکانی نێوان 
میاندواو-بۆکان ، تیکاب-شاھیندێژ و سیلوانا-سەرو دروستبووە و ڕێگەی تەمەرچین-پیرانشاریش بە تەواوەتی داخراوە.

وتیشی تیمەکانیان سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگەکانن و لە زووترین کاتدا ھاتوچۆ لەو ناوچانە ئاسایی دەبێتەوە.