ئاسایشی شارەزوور ٨٥ کەس بەتۆمەتی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیردەکات
کوردسات نیوز
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئاماری دەستگیرکردنی بەکارھێنەران و بازرگانانی مادەی ھۆشبەری بڵاوکردەوە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢١ ھێزەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە ڕیگەی ھۆبەی ماددە ھۆشەرەکانی بەڕێوەبەرایەتییانەوە، ٨٥ تۆمەتبار بە ماددەکانی ٣٠ و ٢٦ لە یاسایی بەرەنگار بونەوەی مادە ھۆشبەر و کارتێکەڵە عەقڵیەکان دەستگیرکراون.
ھاوکات ٩٨ دۆسیە کراوەتەوە و رەوانەی دادگاکراوە، ھەموو دەستگیرکراوەکانیش پێشوەختیش بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزووریان ھەبووە.