سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەھۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنای جۆری"ئۆمیکرۆن" پێدانی ڤیزا بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن بۆ دوو ھەفتە رادەگیرێت.


راشیگەیاندوە، لە رۆژی شەممەی داھاتوو ٢٥ی ١٢ی ٢٠٢١ ەوە بۆ ماوەی دوو ھەفتە سەردانکردن و پێدانی ڤیزە رادەگیرێت، بەڵام تەنیا رێگە بەو گروپ و کەسانە دەدرێت، مۆڵەتی مانەوەیان لە ئێران ھەیە، ھەروەھا ئەوانەی ڤیزای خوێندن یان ھەیە، لەگەڵ بازرگانان و وەبەرھێنان و ئەوانەی ڤیزای مافی کارکردن یان ھەیە.


لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەو ھاوڵاتییە بیانیانەی بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران لە سنورە رەسمییەکان و شکانی و دەریایی و ئاسمانیەکانەوە پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت و ھەروەھا پشکنینی کۆرۆنایان لە جۆری "پی سی ئار" کردبێت.