وەفدێکی یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی کۆبۆوە
کوردسات نیوز
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، کۆبوونەوەکان لە چواچێوەی سەردانەکانی رابردووبووە بۆ لایی ھێز و لایەنە سیاسییەکان.
وتیشی، بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکان گفتوگۆکردنە بۆ ئامادەکاری لایەنە سیاسییەکان بەمەبەستی چوون بۆ بەغداد، بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان.
راشیگەیاند، بۆ پرسە ناوخۆییەکانیش بابەتی ھەڵبژاردنی داھاتووی ھەرێم و پێکھێنانی کۆمیسیۆن تاوتوێ دەکرێن.