بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ راوێژکارانی باڵای ھاوپەیمانی کۆبونەتەوە  و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر ھەنگاوەکانی چاکسازی و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە خستۆتەڕوو ، ھاوکات جەختیان لەوەکردۆتەوە، بۆ ئەو پڕۆژانەی پێویستیان بە رێکەوتنی سیاسی دەرەوەی وەزارەت ھەیە، ھەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە پێشەوە.
لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا راوێژکارانی باڵای سەربازی ھاوپەیمانان ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد ، بۆ ساڵی داھاتوو، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و ئاستی ھەماھەنگی و ھاوکارییەکانیان بۆ ھێزی پێشمەرگە پەرەپێدەدەن. 
لە کۆبونەوەکەدا ( شۆرش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھاوپەیمانان و سوپای عێراق ستراتیژییە و مەترسییەکانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچەکەدا، پێویستی  بە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە.