بەھۆی وەرگەڕانی پاسێک لە رێگای پالنگان ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پاسێک کە خەڵکی ئاوایی پیرسەفای مەریوانی تێدا بووە و بۆ تەواف و زیارەت بەرەو مەزاری "وەیسی قەرەنی" بەڕێکەوتبوو، لە نزیک گوندی پالنگانی سەر بە کرماشان وەرگەڕاوە.
فریاگوزاری ئێرانیش رایگەیاندووە، لەو رووداوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ش برینداربوون، کە خەڵکی گوندەکانی "پیرسەفا و بەردەڕەش"ن.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای "سنە"ش دەڵێت، کۆپتەرێک و شەش ئامبوڵانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.



