بە ئامانجی زیادکردنی بڕی بەرھەم و خێرا گەیاندنی بە ولڕتانی باشوری خۆرھەلڕتی ئاسیا کۆمپانیای ئەسترازێنیکای بەڕیتانی بە ھاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سیام بایۆ ساینسی تایلاندی ھێڵێکی بەرھەم ھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەو ولڕتە دەکەنەوە و سەرەتا بەشە ڤاکسینی پێوویست بۆ ناو خۆی تایلاند دابیندەکەن و پاشان بۆ ولڕتانی تری ئاسیای ھەناردە دەکەن .
سەبارەت بە کڕینی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا , عێراق ڕەزامەندی پیشانداوە بە کڕینی ١٦ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ڕێگای بانکی ئەوروپاوە بۆ ئێران بەبڕی ١٢٥ ملیۆن دۆلار لەو پارە بلۆککراوەی ئێران کە لە عێراقە .
محمد ئەلحوت – سەرۆکی کارگێڕی کۆمپانیای فرۆکەوانی ڕۆژھەڵاتی ناوەند لە لوبنان باس لە زیانەکانی کۆمپانیاکەیان دەکات کە لە سەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی کردووە بەھۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی دۆلار و دابەزینی بەھای لیرەی لوبنانیەوە .
بە پێی نرخی دیاریکراوی بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلاری بەرامبەر بە ٣ ھەزار و ٩٠٠ لیرە داناوە بەڵام لە بازاڕەکاندا ١٠٠ دۆلار گەیشتۆتە ١٢ ھەزار لیرە و ئەوەش بۆتە ھۆی مایەپوچ بوونی زۆرێک لە کۆمپانیاکان و بۆ دەربازبوون لەو دۆخەش زۆرێک لە کۆمپانیاکان لە ئێستادا مامەڵە بە دۆلار دەکەن .
لە ڕێوڕەسمی ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ئێران بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان لە کێڵگەی نەوتی ئازادکان، بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئاشکرای کرد، گەشەپێدانی بەرھەمداری ئەم کێڵگە نەوتیە توانای ھەناردەی نەوتی ئێرانی دەگەیەنێتە ٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بێژەن زەنگەنە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەستەکان و نۆژەنکردنەوەی کیڵگەنەوتیەکان و بەرزکردنەوەی توانای بەرھەمداریان، نزیکەی ٢٥ بۆ ٣٠ ملیار دۆلاریان پێویستە و دواتر دەتوانن ئاستی پێوانەیی تۆمار بکەن لە ھەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیاندا.
گۆڕانکارییەکانی بانکی ناوەندی تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر بەھای لیرە داناوە و بە جۆرێک ھەرەسی پێھێناوە کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەو جۆرە نەبووە، ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە ٨ لیرە و ٨٥ قوڕوش مامەڵەی پێوەکراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جاری سێیەم پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیای گۆڕی کە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا سێ جار گۆڕانکاری لە بانکی ناوەندیدا کرد و ھەفتەی ڕابردووش یەکێک لە چوار جێگرەکەی سەرۆکی بانکی ناوەندی گۆڕی و ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەش بووەتە ھۆکاری بێ متمانەبوونی سەرمایەداران و وەبەرھێنەران بە سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی تورکیا.
یەکێک لە خاوەن دوکانەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێم بەرزبووەتەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ دۆلار و ٣٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە،.
دوای دابەزینی نرخی دینار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، نرخی دۆلار رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.