نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە بەرزی مایەوە
٩ی ئایاری ٢٠٢١
٩ی ئایاری ٢٠٢١
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ لە مانگی ئازاری رابردوودا 175 مامەڵەی دارایی ئەنجامداوە، کە تێیدا بڕی 51 ملیۆن دۆلار تاوەکو 161 ملیۆن دۆلاری لە کڕینی قەواڵە جیاوازەکاندا وەبەرهێنان کردووە.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە لەلایەن نوسینگەی رەوشتی حکومەتی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە، زۆربەی ئەو سەرمایەیەی ئاشکرا کراوە بریتین لە قەواڵەی شارەوانییەکان، کە لەلایەن ویلایەتەکان، شارستانەکان و ناوەندە پەروەردەییەکانەوە دەرچوون، لەگەڵ قەواڵەکانی خەزێنەی ئەمریکا، کە قەبارەی گەورەترین مامەڵەکانی لە نێوان یەک ملیۆن بۆ پێنج ملیۆن دۆلاردا بووە.
لە پاڵ قەواڵە حکومییەکاندا، ترەمپ پشکی لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی کەرتی تەکنەلۆژیا، وزە، تەندروستی و خزمەتگوزارییە داراییەکان کڕیوە.
هەرچەندە بەڵگەنامەکان نرخە وردەکان دیاری ناکەن و تەنها ئاماژە بە مەودای نرخەکان دەدەن، بەڵام ئەم جووڵە داراییانە نیشاندەری بایەخی زۆری ترەمپە بە وەبەرهێنان لە قەواڵە جێگیرەکان و کەرتی تەکنەلۆژیای پێشەنگ.
نوسینگەی رەوشتی ئەمریکا وتویەتی؛ دۆناڵد ترەمپ پشکی کۆمپانیاکانی وەک (Weyerhaeuser) و (General Motors) و وەبەرهێنان لە سندوقێکی گەشەپێدەری قەواڵە جیهانییەکان کریوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هەوڵانەی سەرۆکی ئەمریکا نیشانەی ستراتیژییەتی ئەو بۆ دابەشکردنی سەرمایەکەیەتی لە نێوان کەرتی حکومی و بازاڕە جیهانییەکاندا.
بۆند یاخود قەواڵە، مەبەست لێی قەرزدانە بە حکومەتە خۆجێییەکان بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دواتر وەرگرتنەوەی، کاتێک زیادەی دەچێتە سەر و بە سەلامەتترین جۆری وەبەرهێنان لە جیهاندا دادەنرێت و گەڕانەوەی پارەکە گەرەنتییە.
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە و داخستنی گەری هورمز، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 105 دۆلار و49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 96 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026دا، موچەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر حکومەتی عیراق.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ 23/04/2026 بە نووسراوێکی رەسمی داوام لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 یان هەر یاسایەکی تری بودجە کە لە داهاتوودا پەسەند دەکرێت، 39 هەزار مامۆستای گرێبەست بکرێتە سەر بودجەی فیدراڵی و پاشان بکرێنە هەمیشەیی، کە مافێکی یاسایی و مرۆیی و دەستووریی خۆیانە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزای لەسەر نووسراوەکە کرد و رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری کرد.