نرخی نەوت بەرزە؛ لە سەرو 116 دۆلارە
بڵند
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو 110 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی بەرزبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 116 دۆلار و 70سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 103 دۆلار و 30 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


