نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دابەزی
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١
بە مەبەستی رێکخستن و ئامادەکاری بۆ نزیکبوونەوەی پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سەیدسادق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا چەند رونکردنەوە و ئاگادارییەکی گرنگی ئاڕاستەی سەرجەم جوتیارانی سنورەکە کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەی نۆرەگرتنی ئەمساڵ بە تەواوی دەبێتە ئەلکترۆنی و پێویستە جوتیاران پێشوەختە لە رێگەی ئەو لینکەی لە داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن، هەروەها جەختکراوەتەوە کە پابەندبوون بەو ریکەوتەی دیاری دەکرێت مەرجێکی سەرەکییە و بە پێچەوانەوە مافی جوتیارەکە دەفەوتێت.
سایلۆی سەیدسادق چەند مەرجێکێکیشی بۆ ئەو بارهەڵگر و تراکتۆرانە داناوە، کە گەنمەکە دەگوازنەوە بە جۆرێک کە نابێت هیچ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر پلێتی زیادەی لە بۆدییەکەیدا دابێت یان بەرزی کردبێتەوە، لە حاڵەتی لەوشێوەیەدا گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.
هەروەها پێویستە سەرجەم بارهەڵگرەکان پلێتی ژمارەیان پێوە بێت بۆ ئەوەی رێگەی چوونەژوورەوەیان پێبدرێت و مەرجیشە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان خۆیان بارەکانیان هەڵڕێژن.
نرخەکانی نەوتی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی مامەڵە رۆژانەکانی لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینیان تۆمارکرد.
بەپێی زانیارییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرە بۆ $66.50$ دۆلار دابەزیوە، لە کاتێکدا نەوتی خاوی قورسی بەسرە $64.40$ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکردووە، بەمەش رێژەی گۆڕانکاری لە هەردووکیاندا گەیشتووەتە -4.88%.
سەبارەت بە نرخەکانی نەوتی جیهانیش، نەوتی خاوی برێنتی بەریتانی گەیشتە $93.01$ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی مامناوەندی ئەمریکی $90.21$ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تۆمارکرد، کە رێژەی گۆڕانکارییەکەیان بەدوای یەکدا گەیشتووەتە -1.74% و -1.86%.
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی نەوت لەنێوان هەرێم و عیراق و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: رۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، دۆسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەت پرسی نەوت لەنێوان هەردوو حکومەت و دوایین پەرەسەندنەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم تاووتوێ دەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی داهاتی ناوخۆ و ئەسیکۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.